سودانی بەرەوئەمریکا بەڕێکەوت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو ئەمریکا بە ڕێکەوت.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی بەسەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی و پەرلەمانی و نوێنەرانی کەرتی تایبەت بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتووە.

سودانی، لە سەر بانگهێشت نامەی فەرمیی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بانگهێشتی کۆشکی سپی کراوە، ئەمە یەکەم سەردانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دیداری لەگەڵ بایدن.

هەروەها سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لە ئەندامانی شاندەکە.

لەم سەردانەی سودانی بۆ ئەمەریکا چەندین دۆسیەی گرنگ هەن بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لە بارەوە بکرێت و بڕیاری کۆتاییان لە سەر بدرێت، لەوانە پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایە لە عێراق و چۆنێتی داڕشتنەوەی ئەرک و ڕۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێویشیاندا هێزەکانی ئەمەریکا لە داهاتوودا لە عێراق چی دەبێت.

هەروەها پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتیی هەرێمی کوردستان بەرەو بازاڕەکانی جیهان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیدارەی ئەمەریکا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا