رێگە بە هاتنی ژمارەیەک میوانی چلەی ئیمام حسێن درا

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەسەندکردنی هاتنە ناوەوەی هەزار و ٥٠٠ سەردانیکەری چلەی ئیمام حسێنی بۆ وڵاتەکە راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، کازمی بڕیاری هاتنە ناوەوەی هەزار و ٥٠٠ سەردانیکەری لە سەرجەم وڵاتانەوە پەسەند کردووە کە دەیانەوێت سەردانی چلەی ئیمام حسێن بکەن.

دەشڵێت: هاتنەناوەوەی میوانەکان دەبێت لەڕێی هێڵە ئاسمانییەکانەوە بێت و هەموو وڵاتان پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و تەندروستییەوە.

لەماوەی رابردوودا، عێراق هاتنەناوەوەی سەردانیکەرانی چلەی ئیمام حسێن کە دەکەوێتە رۆژی ٨ی تشرینی یەکەم، بەمەبەستی رێگری کردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا