داعش لە مەخمور بازگە دادەنێت و دوو هاوڵاتی دەڕفێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

شەوی لەسەرڕێگای نێوان هەولێرومەخمور تیرۆرستانی داعش هاتونەتە سەرجادەی گشتی و بازگەیان داناوە و تەقەیان لەئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کردوە لە ئەنجامدا سێ کەسیان بریندار کردوە و دوو کەسیانیش ڕفاندوە .

رەشاد گەڵاڵی،جێگری مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، شەوی ڕابردوو لەسنوری ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە لەنزیك گوندی کەنداڵ لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر مەخمور و لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم چەكدارانی داعش بازگەیان داناوەو ئەو هاوڵاتیانەی خەڵكی كەمەخمور بوون و لەهەولێر گەڕاوتەنەوە كەوتوونەتە ناو ئەو بازگەی داعشەوەو بۆ دەربازبوون نەوەستاون و لەوكاتەدا چەكدارانی داعش تەقەیان لێكردوو ن و بەو هۆیەشەوە سێ هاوڵاتی بریندار بوون و یەكیان باری تەندروستی ناجێگیرە.

وتیشی، لەدوای ئەوەی چەكدارانی داعش لەو بازگەی كەبەجلی سەربازییەوە دایان ناوە و تەقەیان لەهاوڵاتیان كردووە دوهاوڵاتیشیان رفاندووە كە كوڕو باوكن.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەمەخمور، داعش لەو سنورە بەئازادی دەسوڕێنەوە و ترسیان لەهیچ نییە و ئەو شوێنەشی بازگەیان لێداناوە 400 مەتر لەئاسایشی مەخمورەوە دروبووە.

باسی لەوەشكرد،ئەوە دووەم چالاكی داعشە لەماوەی هەفتەیەكدا لەسنوری مەخمور دەكرێت و لەچەند رۆژی رابردوو تاوەرەكانی كارەبای مەخمور تەقێندراوەتەوە و 72 كاتژمێرە كارەی نیشتمانی لەمەخمور بڕاوە.

جێگری مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە حكومەتی هەرێم لەمەخمور كاردانەوەی هەبێت بۆ ئەو هێرشانەی داعش لەو سنورە ئەنجامی دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا