لە هەولێر گردبوونەوەیەک لەبەردەم وەزارەتی دارایی ئەنجامدرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەولێر بەشێک لەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا کڕیووە توشی گرفت بوون و داوا دەکەن مامەڵە یاساییەکانیان بۆ جێبەجێبکرێت و ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ تابلۆ بکرێت.

ئەمڕۆ 18ـی شووباتی 2024 لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هاوڵاتی گردبوونەوە و رایانگەیاند، نزیکەی 60 ئۆتۆمبێلی یو ئێن (نەتەوە یەکگرتووەکان) بە هاوڵاتیی ئاسایی لە زیادکردنی ئاشکرادا فرۆشراوە و تا ئێستا وەزارەتی درایی رەزامەندی لەسەر پێدانی ژمارە و بەستنی تابلۆ نەداوە پێیان.

بە ووتەی ئەو کەسانەی قسەیان بۆ مایکی پۆڵەتیک پرێس کرد، پێشتر دڵنیاکراونەتەوە لەوەی کە ئەو ئۆتۆمبێلانە ژمارەیان بۆ دەبەسترێت و گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ دەکرێت، بەڵام تا ئێستا رێکارە یاساییەکانیان بۆ ئەنجام نەدراوە.

بە ووتەی ئەو دوو کەسەی کە بە نوێنەرایەتیی خاوەنی 60 ئۆتۆمبێلی هاوشێوە هاتبوونە بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی دارایی، نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانە لانی کەم “20 هەزار دۆلارە” و بە کۆی گشتیی نرخی هەر 60 ئۆتۆمبێلەکە نزیک دەبێتەوە لە 2 ملیۆن دۆلار.

ئەو ئۆتۆمبێلانە پاش فرۆشتنەوەیان لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، تا ئێستا ژمارەیان بۆ نەبەستراوە و بە ووتەی خۆیان، “بەشێک لەو کەسانەی ئۆتۆمبێلەکانیان کڕیووە خەڵکی شارەکانی دیکەی هەرێمن و ناتوانن بێ تابلۆ داخڵی شارێکی دیکە ببن”.

ئەوان داواکارن لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە وەڵامێکی یەکلاییکەرەوەیان سەبارەت بە تابلۆکردن یاخوود نەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە پێبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا