ئەمریكا: لە جوڵەكانی توركیا نیگەرانين

پۆڵەتیك پرێس:

ئەمریكا نیگەرانی خۆی نیشاندا لە جوڵەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

مایك پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوێنێ چووە قوبرس لەوێ چاوی بە نیكۆس ئاناستاسیادیس سەرۆكی وڵات كەوت و وتی: وڵاتانی ناوچەكە پێویستە بگەن بە چارەسەرێكی ئاشتییانە و دبلۆماسی بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانیان دەربارەی سەرچاوەكانی وزە.

وتیشی: پەرەسەندنە سەربازییەكان لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی توركیا جێگەی نیگەرانییە، قوبرس مافی خۆیەتی سود لە سەرچاوە سروشتییەكان وەربگرێت و سودیش وەربگرێت لە مادە هیدرۆكاربۆنییە دۆزراوەكان لە ناوچە ئابوورییەكەی خۆی.

پەرەسەندنەكان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان توركیا و یۆنان و قوبرسەوە لەسەر سەرچاوە سروشتییەكان و گەڕان بەدوای غازدا زیاتر بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا