نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی زێر لەبازاڕەكانی جیهان بۆ نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی ئەم هەفتەیە دابەزی، ئەوەش بەهۆی ئەو ئەنجامە باشانەی لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆنا بەدەستهاتووە.

بەپێی ئاژانسە جیهانییەكان، لەكۆتا مامەڵەكان نرخی زێر بەڕێژەی 0.4 لەسەدا دابەزیوەو هەر ئۆنسەیەكی بە 1863.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكان، ئەو نرخە تۆماریكردووە لە 11 نۆڤەمبەرەوە تۆمارنەكراوە، هەفتەی دووەمیشە لەسەر یەك دابەزین تۆمار دەكات.

چەند رۆژێكە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، هەردوو ڤاكسینی كۆمپانیاكانی فایزەو مۆدێرنا بۆ كۆرۆنا ئەنجامی ئەرێنی باشیان هەبووەو ئەوەش كاریگەری گەورەیان لەسەر بازاڕەكانی جیهان هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا