پۆڵه‌تیك پرێس:
عه‌لی شه‌مخانی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جموجوڵی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه له‌نمایشی سه‌ربازی زیاتر، هیچی دیكه نییه.
شه‌مخانی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “زیادبوونی جموجوڵی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه ته‌نیا نمایشی به‌رگرییه، هاوكات بۆ ڕزگاربوونه له‌و ترسه‌ی تێیكه‌وتووه”.
شه‌مخانی باسی له‌وه‌شكردووه، “گه‌ره‌نتی ئاسایشی ناوچه‌كه ته‌نیا به چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان سه‌قامگیریی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، به‌ده‌ستدێت”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌عید خه‌تیب زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك له‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی ئه‌مریكا له ئێران، داواشی له‌تره‌مپ كرد “ده‌ستهه‌ڵگرێت له‌نانه‌وه‌ی ئاژاوه له دواین ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی”.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كات و ئه‌مریكاش هۆشداریده‌دات له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی ئێران.