بڕیاری لە سێدارەدان بۆ ئەو ژنە دەركرا كە منداڵەكانی خنكاند

ئەم بابەتە 67 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

دادگای كەرخ لە بەغدا دوو جار سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەو ژنە دەكرد كە ساڵی رابردوو دوو منداڵەكەی خۆی خستە ناو دیجلەوەو بەهۆیەوە خنكان.

دادگاكە كەرخ بەهۆی ئەوەی بەڵگەو دانپێدانانی تەواوەتی لابووە، بڕیاری ئەوەی داوە ئەو ژنە دوو جار سزای لە سێدارەدانی بۆ دەربكرێت.

لە١7ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، ژنێك لەسەر پردی ئەئیمە لە بەغدا دوو منداڵی خۆی فڕێدایە ناو رووباری دیجلەوەو بەهۆیەوە گیانیان لە دەستدا.

رووداوەكەش لەسەر ئاستی عێراق كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو داوا كرا ئەو ژنە بە توندترین شێوە سزا بدرێت.

دوای دەستگیركردنیشی لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە ئەو ژنە رایگەیاند، رووداوەكە بەهۆی بوونی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بووەو لەگەڵ هاوسەرەكەی ناكۆكیان هەبووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک