داوایەک ئاڕاستەی دڵسۆزانی یەکێتی دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ شەممە 2ی نیسان، دیداری یەکێتی لە گەرمیان ئەنجام دەدرێت، داوایەک ئاڕاستەی دڵسۆزانی یەکێتی دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوا ھەموو دڵسۆزانی یەکێتی دەکرێت بەشداریەکی گەرموگوڕ بکەن لە داڕشتنەوەی بەرنامەی چاکسازی و نوێبونەوەی راستەقینە لە بوارە جیاجیاکاندا.

ڕوونیشی دەکەنەوە دیداری یەكێتی بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاووتوێكردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكا و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن دیداری یەكێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستاو ئایندەی حزب و پێداویستی و كێشە و پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسی گەلەكەمان تاووتوێ بكات، چونكە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی، كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە تازەیە دەخوازێت، پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەكێتییانە بێنینە كایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا