حزبی شیوعی: سەرۆكی حكومەت پێش بڕیارەكەی دادگا كەوت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان دەڵێت: بڕیاری دادگای هەولێر و پاشان ئەوەی دادگای پێداچوونەی هەرێم لەبارەی ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی بادینان بڕیارێكی تەواو سیاسییە، بڕیارێكە پێش دادگا و دەسەڵاتی دادوەری سەرۆكی حكومەت لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی ئیقرار و ئیعلانی كرد.

ئەبو كاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی رایگەیاند: ئەم بڕیارە جارێكی تر خەوش و كەلێنە زۆرەكانی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێم سەلماندنەوە. كە چەندە دادگایەكی دەستەمۆی دەستی حیزبی دەسەڵاتدارە، كە لەبری یاسا كەسانی دەستڕۆشتووی نێو دەسەڵات مەرجەعین.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی وتی: ئەوەی ئەمجارە بڕیارەكەی كومیدی_تراژیدی كرد جۆری ئەو تۆمەتانەیە كە ئاراستەی چالاكوانەكان كراوە كە دانیشتن و كۆبوونەوە بووە لەگەڵ كۆنسوڵی دوو وڵات، كە خودی حزبەكانی دەسەڵات بە دۆست ناویان دەبرد و لە كاتی شەڕ و نەهامەتی چەك و نانی بۆ دەناردن، ناوچەی دژە فڕین و پارێزراوی بۆ دەدامەزراندن، تێبینی لەسەر ئەو وڵاتانە و سیاسەتەكانیان هەرچییەك بێت، ناكات ئەوەی دانیشتن لەگەڵیان بێتە تاوان.

دادگای پێداچوونەوە بە بڕیاری‌ ژمارە (468) لە بەرواری‌ (28_4_2021) بڕیاری‌ دادگای‌ (تاوانەكانی‌ هەولێر2) ی پەسەند كرد تایبەت بە سزادرانی‌ هەریەكە لە سزادراوان (شیروان ئەمین، شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، هاریوان عیسا، گوهدار موحەممەد ئەمین)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا