وەزیری نەوت: بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چاوەڕێی توركیاین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە، هەناردەكردنی نەوت 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمیكردووە و توركیاش دەیەوێت گفتوگۆ لەسەر پاكتاوكردنی ئەو یەك ملیارو 500 ملیۆن دۆلارە بكات، كە وەك قەرەبوو لەسەری دیاریكراوە.

جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ هەناردەكردنەوەی 485 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستاو كەركوك لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە، بەڵام چاوەڕێی رەزامەندی توركیاین.

هاوكات عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، وڵاتەكەی لای خۆیەوە هەموو رێوشوێنەكانی پەیوەست بە پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە تەواو كردووەو بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتدارانی توركیای ئاگادار كردۆتەوەو چاوڕێی وەڵامی ئەوانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا