وەزارەتی ناوخۆ كاركردنی بە گرێبەستی ئەلیكترۆنی راگرت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021ی تایبەت بە رێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی هاوردەكردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەموار كردەوەو کارکردنی بەو بڕیارە تا ناوەڕاستی ئازاری ئەمساڵ راگرت.

بە گوێرەی هەموارەكە،ئەوەشهاتووە، ئەو گرێبەستانەی كە پێش رێكەوتی 2-1-2022 ئەنجامدراون كاری پێدەكرێت و لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ.

باس لەوەشکراوە، پێویستە كۆمپانیا و پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل تا 25ی ئازاری ئەمساڵ خۆیان تۆمار بكەن.

ئەوەشهاتووە ئەو كۆمپانیا و پێشانگایانەی كێشەی باج یان خاوەندارێتی یان كێشەی گرێبەستیان هەیە، كۆدیان پێ دەدرێت و پێویستە تا 31ی 12ی 2022 ئەو كێشانە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەت چارەسەر بكەن.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە كە گرێبەستی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ رێكدەخرێت و بە زمانی كوردی و عەرەبی دەبێت، هەروەها هاتوە كە پێویستە گشت كۆمپانیاكان و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەكاتی فرۆشتندا بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی یاخود تۆماركراو گرێبەستی ئەلكترۆنی بەكاربهێنن و لەماوەی 60 رۆژدا مامەڵەی بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ بكرێت بەپێچەوانەوە پێ بژاردنیان بۆ دەكرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا