سەرۆک کۆماری عێراق: کار لەسەر تێپەڕاندنی بودجە دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری عێراق، ئاشکرایکرد، پێشوازی لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنران دەکەن، بەمەبەستی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە.

د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،” هەوڵەکانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران بەرزدەنرخێنین، دەربارەی ئامادەکاری بۆ تیپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە و ئێمەش کار لەسەر تێپەڕاندنی دەکەین”.

ئاماژەی بەوەکرد، بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە پێشوازی لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن و چاوەڕوانن پەرلەمانتارەکان بڕیارێکی ڕوون و کۆتاییان دەربارەی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە هەبێت.

ڕوونیکردەوە، هەر دواکەوتنێک لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە گرفت لەبەردەم کارەکانی حکومەت دروستدەکات و زیان بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەگەیەنێت.

لەکاتێکدا، بڕیارە سبەی پێنجشەممە 8ی حوزەیران، پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق کۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا