پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بارانباریندا هەستن بە پاککردنەوەی گەلی سەربان و حەوشەی ماڵەکانیان.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، داواکارین لەهاوڵاتیان، لەکاتی بارانباریندا هەستن بە پاکكردنەوەی گەلی سەربان و حەوشەی ماڵەکانیان، کە لەم وەرزدا بەهۆی وەرینی گەڵاو و گوڵی دار و درەختەوە توشی داپۆشین و گیران دەبێت.
داواشیکرد هاوکاربن لە پاکڕاگرتنی مەنهۆڵەکانی بەردەم ماڵەکانیان، بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە.