پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرمانگەی کاروباری حزب و رێکخراوەکان لە کۆمسێۆن تەئکید لە راستی و دروستی بڕیارەکانی یەکێتیی دەکاتەوە.
بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمانگەی ناوبراو کە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا ناردویەتی سیستمی هاوسەرۆکی لەناو یەکێتیی نەماوە، چونکە بە شێوەیەکی ئوسولی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە هەموارکراوەتەوە و فەرمانگەی کاروباری حزب و رێکخراوەکان لە کۆمسێۆنی باڵای هەڵبژادنەکانیش لەم بارەیەوە بەرەسمی ئاگادار کراوەتەوە.
فەرمانگەکەی کۆمسێۆن ئاماژە بەوە دەکات کە باسی هاوسەرۆکی هی ساڵی ٢٠٢١ کە هێشتا پەیڕەو هەموار نەکرابوو ، بەڵام بە نووسراوی ژمارە ٢٢٢٦ لە ١٣-١٢-٢٠٢٢ هەمواری پەیڕەوی یەکێتیی پەسەندکراوە کە بەو پێیە هاوسەرۆکی تەوابووە .
ئەمەی خوارەوە کۆپییەکی نووسراوەکەیە:
