سەرۆكی حكومەت: لە كۆتایی 2025 دەگەین بە حكومەتێكی تەواو دیجیتاڵی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی پەسەندكردنی پێشنیازەیاسای بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پەسەندكردنی ئەم پێشنیازە یاسایە هەنگاوێكی دیكەیە لە پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی كابینەی نۆیەم بە ئاراستەی گەیشتن بە حكومەتێكی تەواو دیجیتاڵی لە كۆتایی ساڵی 2025.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەگرنگی پەسەندكردنی پێشنیازەیاسای بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، كرد.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بە گەرمی پێشوازی لە پەسەندكردنی پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان) لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەكەم. پەسەندكردنی هەمواركردنی ئەم یاسا گرنگە، كە هەوڵێكی هاوبەشی حكومەتە بە هاوكاری و پشتیوانیی باشترین شارەزایانی جیهانی، هەنگاوێكی دیكەیە لە پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی كابینەی نۆیەم بە ئاراستەی گەیشتن بە حكومەتێكی تەواو دیجیتاڵی لە كۆتایی ساڵی 2025.

ئاماژەی بەوەشكردووە: “لە هەموو گفتوگۆكانم لەگەڵ گەنجان، بازرگان، خاوەنكار و وەبەرهێنەران، هەست بەوە دەكەم كە سەرمایەیەكی مرۆیی گەورەی شاراوەمان هەیە. لە چەندین بۆنە و دیداردا، داواكاریی گەنجەكانمان بۆ بە دیجیتاڵكردن، چاكسازی كەرتی بانكی، ڕوونی و شەفافییەتی باج و نەهێشتنی بیروكراتی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی پێگەیشتووە كە هەمووی بە گرنگییەوە، كاریان لەسەر كراوە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، دەبینین كە سەركردە گەنجەكانمان كاریگەربوون لە نێو كۆمەڵگەكەیان و لە جیهانی ئەلكترۆنیدا. پێشكەوتنەكانیان بەهۆی ئەوەیە كە كاتێك حكومەت زەمینە و سەرچاوەی پێویست بۆهاووڵاتییە بەتواناكانی دەستەبەر دەكات، ئەوا پێشكەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا