حەشدی شەعبی بۆردوومانکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایەسەر ئۆتۆمبێلێکی سەربە دەستەی حەشدی شەعبی لەسنوری نێوان عێراق و سوریا.

لەوبارەیەوە ئەحمەد جدیان، قائیمقامی قەزای قائیم لەرۆژئاوای پارێزگای ئەنبار و هاوسنور لەگەڵ سوریا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی نەناسراو یەکێک لەئۆتۆمبێلەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی کردووەتەئامانج و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتووە.

لایخۆیەوە عەلی موزەفەر، یاریدەدەری فەرماندەی هێزەکانی حەشد لەئەنبار جەختی لەوەکردەوە، “هێرشە ئاسمانییەکە لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام نەدراوە، بەڵکو لەناوچەی بوکمال لەسوریاوە ئەنجامدراوە”.

وتیشی: هێرشە ئاسمانییەکە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج کە تایدا پێداویستی و خۆراک هەبووە و هێرشەکە “لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە” جێبەجێکراوە.

لەماوەی رابردووشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لەسنوری نێوان عێراق و سوریا چەند بارەگایەکی دەستەی حەشدی شەعبیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی حەشد کوژران و چەند ئەندامێکی دیکەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا