پۆڵه‌تیك پرێس:
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ختوكه‌دانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، نابێته چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی دارایی”.
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌تویته‌ری خۆی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “ختوكه‌دانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، نابێته چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی دارایی. نابێت رێ بده‌ین كه‌ڵه‌كه‌بوونی هه‌ڵه‌كانی رابردوو، ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌شمان بخاته به‌ر مه‌ترسی. بژێوی ژیانی هه‌ر خێزانێكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزه، و ده‌بێت بیپارێزین”.
لاهور شێخ جه‌نگی له‌په‌یامه‌كه‌یدا ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “نابێت هه‌ڵچوون و داچوون، بمانخه‌نه سه‌ر شاڕێی هه‌ڵه‌ی تر. سه‌ركردایه‌تی كوردستان، هێوربوونه‌وه و به‌خۆداچوونه‌ی بنچینه‌یی پێویسته بۆ رزگاركردنی ئه‌وه‌ی كه هێشتا ده‌توانین له كوردستانی عێراقدا رزگاری بكه‌ین. نه‌ك قه‌یران، ئه‌بێت چاره‌سه‌ر لای ئێمه بێت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژی پێنج شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌بێ نوێنه‌رانی كورد، پڕۆژه‌یاسای قه‌رزی تێپه‌ڕاندا كه له‌وێدا پێدانی پشكی كورد به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕاده‌ستكردنی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.