وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند سەرچاوەیەکی سیاسی باوەڕپێکراو بە میدیای عێراقییان وتووە، حسێن عەبدولـلەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چەند سەعاتی داهاتوودا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەکرد، لە چەند سەعاتی داهاتوودا وەزیری دەرەوەی ئێران دەگاتە بەغدا و چاوی بە بەرپرسانی عێراق دەکەوێت.

ئامانج لەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا تاوتوێکردنی نێوەندگیری نوێی عێراقە لەنێوان ئێران و ئەمریکا.

باس لەوەش دەکەن، عێراق ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریکا بەتایبەتی لەبارەی دۆسیەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە ماوەیەکی زۆرە بووەتە سەرچاوەی ناکۆکی نێوانیان.

ئەو سەرچاوانە ئاشکراشیان کرد، بیرۆکەی نێوەندگیرییەکە لە سەردانی ئەم دواییانەی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا لەلایەن فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشنیازکراوە و چ ئەمریکا و چ ئێرانیش بیرۆکەکەیان پەسەندکردووە و پێشوازییان لەم نێوەندگیرییە کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا