ڕەوتی سەدر لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی پەیامێک ئاراستەی پارتی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەڵاح عوبەیدی وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتی، “هاوپەیمانی ئێستامان لەگەڵ پارتی دیموکرات ڕێزلێگیراوە لەلایەن هەردوولاوە، بەڵام ئەمە واتای سەرپێچی کردنی بڕیاری دادگا نیە، دەبێت ڕێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرین”.

سەڵاح عوبەیدی بە دەنگی ئەمریکای ڕایگەیاند، “وەکو کوتلەی سەدر چاودێری بڕیارەکانی دادگا دەکەین، هەوڵدەدەین بەشێوەیەکی بێ لایەنانە جێبەجێ بکرێت”

وتیشی، “کە بڕیار دەرچوو، دەبێت جێبەجێ بکرێت، چونکە بڕیاری دادگا لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.”

پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ڕەوتی سەدر و سونەکان هاوپەیمانێتی هەیە، لە کاتێکدا پارتی بەتوندی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژی نەوت و غازی هەرێم ڕەتدەکاتەوە، بەڵام ڕەوتی سەدر پاڵپشتی بڕیارەکانی دادگا دەکات.

پێشتریش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نەک تەنها بڕیارەکەی ڕەتکردەوە، بەڵکو داوای هەڵوەشاندنەوەی دادگای فیدراڵیشی کرد، کە بڕیارەکەی دەرکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا