بەیاننامەیەکی گرنگ لە هێزە هاوبەشەکانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهاوبەشی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بەیاننامەیەکی گرنگیان بڵاو کردەوە.

دوای ئەوەی چەند ڕووداوێکی ناخۆش ئێوارەی دوێنێ هەینی لە نزیک مەیدانی ئیعتیسام ڕوویاندا لە بەغدا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و فەرماندەی گشتی هێزە خەکدارەکان بڕیاریاندا، بە پێکهێنانی بارەگەیاک بە نوێنەرایەتی ئەفسەری پلە باڵاو دەزگا ئەمنیەکان و لە نێویشیاندا حەشدی شەعبی، بۆ بەڕێوەبردن و پاراستنو ڕاگرتنی ئەمنیەتی ناوچەی ئیعتیسام نزیک پردی هەڵواسراو، بۆ ڕێگەگرتن لە شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەراندا.

بەو پێیە پێویستە خپۆپیشاندەران پابەندی یاساکانی ئازادی خۆپیشاندان بن، کە دەستوری عێراقی گوزارشتی لێدەکات، هەروەها داوا لە هێزە ئومنیەکانی عێراق دەکەن پابەند بن بە پاراستنی مافەکانی مریڤ و  ئازادی ڕادەربڕین، بە باشترین شێوە چالاکیەکانیان ئەنجام بدەن.

هاوکات ئاماژەیان بەوەدا، فەرماندەکانیان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان، لە ناوچە جیاجیاکان، بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا