پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فیلیپۆ گراندی، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ڕایگەیاند، جەنگی ئۆکرانیا تا ئێستا 10 ملیۆن کەسی ناچارکردووە لە وڵاتەکە هەڵبێن.
گراندی لە تویتێکدا نوسیویەتی، ئەو ئازارەی هاوڵاتیانی مەدەنی لەکاتی جەنگدا دەیچێژن لە سەرانسەری جیهان کاتێک ناچاردەبن ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن، لە ئەستۆی ئەو کەسانەدایە کە جەنگ هەڵدەگیرسێنن.
لەلایەکی دیکەوە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو تا ئێستا دوو ملیۆن و 81 هەزار هاوڵاتی ئۆکرانی بەرەو پۆڵندا هەڵهاتوون.