لە چەمچەماڵ خۆپیشاندان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشێک لە دانیشتووانی چەمچەماڵ ڕژانەسەر شەقامەکان و دژی گرانی نرخی گاز و بەنزین و نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

بەشێک لەو خۆپیشاندەرانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، “ئێمە خەمخۆری شاری خۆمانین و چەمچەماڵ بە هەموو زەوی نادەین”.

جەختیان لەوەشکردەوە، “داوا دەکەین نرخی بەنزین ببێتەوە بە 450 بۆ 500 دینار، گاز ببێتەوە بە 400 دینار، ئیشی مقاولات بکرێتەوە، ئێمە بێکارین و ئەگەر کارمان هەبووایە ئێستا نەدەهاتین سەر جادە بگرین”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەیەکی دوور و درێژە نرخی بەنزین و گاز و سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و ئەمەش نیگەرانی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا