چالاكوانانی مەریوان: حكومەتی ئێران كەمتەرخەمە لە كوژاندنەوەی ئاگرەكانی مەریوان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژینگەپارێزانی مەریوان دەڵێن، تەنها لە ماوەی چەند مانگی رابردوو تا ئێستا نزیكەی 155 رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە سنوری مەریوان روویانداوە و حكومەتی ئێران هاوكارنیە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكان.

عیرفان حوسێنی، ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سەوزی چیا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەمساڵ بەهۆی وشكە ساڵییەوە لە 27_3_2021 رووداوی ئاگركەوتنەوە تۆماركرا، تا ئەمڕۆ 155 رووداوی ئاگر كەوتنەوە تۆماركراون.

ئەندامەكەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سەوزی چیا وتی: نازانین بە دیاری كراوی رووبەری ئاگرەكان چەندە چونكە ئێمە ئەو ئامێر و كەرەستە پێویستانەمان لەبەردەست نین تا رووبەری ئەو شوێنانەی سوتاون دیاری بكەین، بەڵام بە هەزاران هێكتار زەوی دەبن، تەنها رۆژی هەینی 2ی تەمووز لە نۆ شوێنی جیاوازەوە ئاگر كەوتووەتەوە كە تەنها لە دوو گوند بە ناوەكانی دەرەوەران و دۆڵەبێ‌ نزیكەی 500 هێكتار زەوی دارستانەكانی ئەو ناوچانە سوتاون، بەمەش زیانێكی زۆر گەشتووە بە دارەكانی ئەو ناوچانە، لە كاتێكدا دارستانی ئەو ناوچەیە بەتایبەتی گوندی دۆڵەبێ‌ باشترین دارستانی سرووشتییە كە تەمەنی دارەكان لە نێوان 500 بۆ 700 ساڵدایە.

باسی لەوەشكرد، ئەوەی لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە بایەخی پێنادرێت بابەتی ژینگە پارێزییە، بارودۆخی ئێران زۆر خراپە وە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە دەیان قات خراپتر ئەگەر هەوڵی ژینگە پارێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان نەبووایەت نەك تەنها لە بابەتی ژینگە و دارستانەكان لە بابەتەكانی دیكەشدا كارەساتی گەورە رووی دەدا، تەنها رۆژی هەینی نۆ رووداوی ئاگر كەوتنەوە روویانداوە، بەڵام لایەنە بەرپرسەكان بەهیچ شێوەیەك لیژنەیەكیان پێكنەهێناوە تا لە هۆكارەكانی ئەو رووداوانە بكۆڵنەوە.

روونیشیكردەوە، ئەگەرچی سەرچاوە سرووشتییەكانی مەریوان هاتوون بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە بەڵام ئەوان بەپارە ئەو كارە دەكەن، ئەوەی ئێمەی ژینگە پارێز دەكەین بە دڵ و گیان دەیكەین نەك بە پارە، نزیكەی 50 سەعاتە ئێمە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكانین، لە كوێ‌ ئەمە بە پارە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا