تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەربازێکی تورکیا لە ناوچەی زاپ کوژرا و وەزارەتی بەرگری تورکیا ناسنامەکەی ئاشکرا کرد.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا بەناوی “چنگ-قفڵ” بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوی گەریلا لە ناوچەی زاپ سەربازێکی سوپای وڵاتەکەیان بەناوی ئەرکان سەلجووق گیانی لەدەستداوە.

دوو رۆژ لەمەوبەریش هەر لە ناوچەی زاپ گەریلا سەربازێکی سوپای تورکیایان کوشت.

لە 18ی نیسانی 2022، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەناوی ” چنگ-قفڵ” لە زاپ، ئاڤاشین و مەتین بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گەریلا دەستپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە. بەهۆی شەڕی گەریلا و تورکیاش لەو سنوورانە زیانی زۆری گیانی و ماددی بەر گوندنشینان و گەشتیاران کەوتووە و چەندین گوند لە سەر سنوورەکان چۆڵکراون.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 624 گەریلا و کوژرانی 103 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ هەپەگەش کوژرانی دوو هەزار و 996 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 361 گەریلای راگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا