پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارەی سێی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامبدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە17ی ئایار، بەپێێ بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەک دەکرێت.
لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر دەکرێت و لە بەشی دووەمیشدا دەنگ لەسەر داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی کۆمەڵی دادگەری دەدرێت.
هاوکات، لە بەشی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، کار لەسەر دەستلەکارکێشانەوە و دانانی ئەم ئەندام پەرلەمانانە لە لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیارە یاسا و بڕیارێک دەکرێت.