ئاسۆ مامه‌ند بۆ پۆڵەتیک پرێس: پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك مافى یه‌كێتییه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: وه‌كو یه‌كێتى به‌ كورسى و رێژه‌ى ده‌نگیش پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك به‌مافى خۆمان ده‌زانین.

ئاسۆ مامه‌ند سه‌رپه‌رشتیارى كه‌ركوك_ سه‌لاحه‌دینى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: له‌دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌ براوه‌كانى كه‌ركوك مۆڵه‌تێك درا كه‌ له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ كۆبوونه‌وه‌ى لاوه‌كى بكرێت، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵى و سێقۆڵى كراوه‌، لێكنزیك بوونه‌وه‌ى باش هه‌یه‌ ئومێده‌وارین له‌م ماوه‌ى كه‌ ماوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سێیه‌م بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن بۆئه‌وه‌ى حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك پێكبهێنین.

وتیشى: وه‌كو رێژه‌ى ده‌نگ و كورسیش پارێزگارى كه‌ركوك به‌مافى خۆمان ده‌زانین، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌باوه‌ڕمان به‌وه‌هه‌یه‌ حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان به‌شدارى تێدابكه‌ن.

جه‌ختى كرده‌وه‌، به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ پارێزگارى كه‌ركوك كوردبێت وه‌پێمان خۆشه‌ یه‌كێتى بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا