نرخی نەوت لە 77 دۆلار نزیک دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئاشکرابوونی کەمی مەترسیەکانی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن وایکرد نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە بڕوات، ئەمڕۆش ئاستێکی بەرزی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 72 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوای بڵاو کردنەوەی زانیارییەکان سەبارەت بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە لایەن تەندروستی جیهانەوە، بەردەوام نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا