گەورەترین هەڕەشەی سەر ئەوروپا

پۆڵەتیك پرێس:

وەزیری پێشووی كاروباری ئەوروپا لە حكومەتی بەریتانیا لە وتارێكدا كە لە رۆژنامەی ئێندیپێندنت بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: توركیا گەورەترین مەترسی و هەڕەشەیە لەسەر ئەوروپا وەك ئەوەی هێزێكی بیانی هەڕەشە لە خاكی یەكێتی ئەوروپا دەكات و هەڕەشەیە بۆ هەموو ئەو بەهایانەی ئەوروپا هەوڵی بۆ دەدات.

دنیس ماكشین لە وتارەكەیدا وتویەتی: لەگەڵ سەرۆكی پێشووی فەرەنسا فرانسوا هۆڵاند لە یۆنان قسەم كردووە لە هەفتەی رابردوو، لەوێ مەترسی خۆی نیشاندا دەربارەی توركیا، بە لای هۆلاندەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لەنێوەندی دبلۆماسیدا بە سوڵتان ناسراوە بووە بە هەڕەشە بۆ ئەوروپا كە هەوڵدەدات بۆ دووبارە گەڕانەوەی ئیمپەراتۆریەتی عوسمانی لەپێناو شاردنەوەی كێشە ئابوورییە كەڵەبووەكانی توركیا.

ماكشین دەڵێت: لیستەكەی هۆڵاند كە توركیا تۆمەتبار دەكات كۆمەڵێك دۆسێی دژی ئەردۆغانی تێدایە، لەوانە هەوڵی بە سەربازگەكردنی دەریای ناوەڕاست، پێشێلكردنی پابەندبوونەكانی ناتۆ بە كڕینی مووشەكی روسی، زیندانیكردنی دەیان رۆژنامەنووس و چالاكی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی، دەستوەردان لە كاروباری سیاسی وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت فەڕەنسا و ئەڵمانیا، هاووڵاتییە توركەكانی ئەوروپا وەلائیان تەنها بۆ توركیا بێت، سەركێشییەكانی لە سوریا و شەڕی دژی كوردەكان، دەستوەردانی لە لیبیا دەستدرێژی دوژمنكارانە.

هەڵوێستەكانی هۆلاند رەزامەندی وەزیرە یۆنانییەكانیشی لەگەڵدا بوو كە ئامادەی كۆبونەوەكە بوون، بەڵام وەزیری دەرەوەی یۆنان نیكۆس دیندیاس پێداگری كرد كە یۆنان دەیەوێت كار لەگەڵ ئەردۆغان بكات بەڵام بە مەرجی هەڵگرتنی هەڕەشەكانی لە دورگە یۆنانییەكان.

رۆژی سێ شەممە راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركڵ و سەرۆكی ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا چارلز میشێل و ئەردۆغان كۆدەبنەوە لە رێگەی ڤیدیۆوە، كە پێش كۆبوونەوەی بڕیار لێدراوی ئەنجومەنی ئەوروپایە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا كە بابەتی سەرەكی یۆنان دەبێت.

یۆنان و قوبرس خوازیارن بگەن بە پشتیوانی زیاتر لە یەكێتی ئەوروپا.

سەرۆك وەزیران و وەزیرە بەریتانییەكان لایەنگری توركیان

ناوبراو دەشڵێت: بەریتانیا بە سەرۆك وەزیران و وەزیرەكانیەوە لایەنگری توركیان، یاریزانێكی سەرەكی نییە لە یەكێتی ئەوروپا، ئەوە بێهیوایی لای بەریتانییەكان دروستكردووە لە هاوسۆزییان لەگەڵ یۆنان و شارستانی و گەلەكەی.

وەزیرەكەی پێشووی بریتانیا دەڵێـت: ئەوەی كێشەی یۆنانە رەتكردنەوەی هەڵوێستێكی رونە لەلایەن ئەڵمانیەوە.

ئەردۆغان بە ملیۆن ئاوارە بۆ ئەوروپییەكان دەنێرێت

سەرۆكی پێشووی حزبی سۆسیالیست دیموكرات سیگمار گابرییل كە لە 2017 تا 2018 وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بوو، هەڵوێستێكی تری هەیە، داوا دەكات سزا بە سەر توركیادا بسەپێنرێت لەسەر كڕینی موشەكی روسی و ناچاركردنی بە رۆشتنی لە ناتۆ بەهۆی پێشێلكردنی پابەندبوونەكانی بە ناتۆوە، كە توركیا دەبێتە هێزێكی ئەتۆمی بە خێرایی.

گابرییل وتی: یەكێتی ئەوروپا لە پاڵ یۆناندا بێت و رێوشوێن دژی ئەردۆغان بگرێتەبەر، لەسەر ئەوروپا پێویستە دیوارێكی نوێ دروستبكات لەسەر سنورەكانی لەنێوخۆشیدا وەك سنورەكانی مەجەر چونكە ئەردۆغان ملیۆنان پەنابەر دەنێرێت بۆ ئەوروپا.

ئەمریشكا هەڵوێستێكی رونی نییە

وتیشی: كێشەی سەرەكی ئەمریكایە، كە ئامادە نییە سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت، بەرەچاوكردنی نفوزی ئەمریكا لە ناتۆ، هەڵوێستێكی رونی نییە لەبارەی بە سەربازگەكردنی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

بەوتەی گابرییل وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكانی توركیا ئارامگرتنی ستراتیژی دەوێت پێویستە ئەو سیاسەتە بەرامبەر سەرۆكی روسی فلادیمیر پۆتینیش بێت دوای هەوڵی كوشتنی ئەلیكس نافالتی ئۆپۆزسیۆنی روسی.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی یۆنانی سەرەكی كاسیمیرین بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەڵمانیا دانییلا شوارزر و راوێژكاری تایبەتی وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا جۆزیب بوریل دەڵێن: پێشنیازەكانی سەپاندنی سزا بەسەر ئەردۆغاندا ئاڵۆزن لەچەند لایەنێكەوە، كە پێویست بە سەپاندنی بكات، تاكەی دەسەپێنرێن، بە چ مەرجێك دەسەپێنرێن و بە چ مەرجێك هەڵدەگیرێن، تا ئێستا نەگەیشتوون بە قۆناغی سەپاندنی سزایەكی قوڵ و فراوان.

وەزیرەكەی پێشووی بریتانیاش دەڵێت: سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا كە لە بەرلین و برۆكسلەوە دێـت تەنانەت لە ژمارەیەك پایتەختی تری ئەوروپیشەوە، كە ململانێی نێوان یۆنان و توركیا بە ئاڵۆز و شاراوە و تەمومژاوی دادەنێن بە سیاسەتی رووەكی ناوی دەبەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا