پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا .

ئەمڕۆ دووشەممە27ی تشرینی دووەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لە درێژەی گەڕان و بەدواداچوونەكان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی گرتنیان هەبووە لەدادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، تۆمەتبارێكیان لە قەزای سەیدسادق دەستگیركرد كە بەپێی ماددەی 406 فەرمانی گرتنی هەبووە” .

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار ( س ، د ، ب لەدایكبووی 2002) بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێت

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا