پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەی چوارشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەکاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە نیمچەهەور دەبێت و لە شەودا ئەگەری تاوەباران و هەورەتریشقە هەیە.
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی چوارشەمە 26ی 10ی 2022 لە ئەنجامی چالاکبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێم لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لە کاتەکانی شەودا کاریگەری زیاتر ئەبێت و ئەگەری تاوە باران ئەبێت لەگەڵ ڕوودانی ھەورە تریشقە لەناوچە جیاجیاکاندا بەشێوەیەکی دیاری نەکراو.
ئەوەشی خستەڕوو، “پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک تا دوو پلە بەرزتردەبنەوە و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم سلێمانی 26 بە 13، ھەولێر 27 بە 15 پلە، دھۆک 26 بە 14 پلە، ھەڵەبجە 28 بە 13 پلە، کەرکوک 29 بە 17 پلە.
باسی لەوەشکرد، ئاراستەی با ناجێگیر دەبێت و خێرایی با ئاسایی 10 بۆ 20 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا.