دادگای نیوزلەندا لەبارەی هێرشكاری سەر مزگەوتەكانەوە بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

دوای زیاتر لە ساڵێك دادگای نیوزلەندا بڕیاریدا سزای هەتا هەتایی بەسەر ئەو كەسەدا بسەپێنێت كە پێشتر هێرشی كردە سەر چەند مزگەوتێكی ئەو وڵاتەو زیاتر لە 50 كەسی كوشت بوو.

پرۆسەی دادگایكردنەكەی برێنتۆن تارانتی تەمەن 29 ساڵ تەقەكەرەكەی نیوزلەندا لە 24ی ئەم مانگە دەستی پێكرد ئەمڕۆش بەدەركردنی سزای زیندانی هەتا هەتایی كۆتایی بە دادگایكردنەكە هێنرا.
بەوتەی پۆلیسی نیوزلەندا، تەقەكەرەكە پێنج چەكی بەكارهێناوە كە دوانیان چەكی ئۆتۆماتیكی بوون و دوانیشیان چەكی ئاسایی بوون.

رۆژی 15ی ئازاری ساڵی رابردو برێنتۆن تارانت هێرشی كردە سەر دوو مزگەوتی نیوزلەنداو بەهۆیەوە 51 كەسی كوشت و زیاتر لە 40 كەسی دیكەشی برینداركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا