عێراق لەڕووی زۆرترین ڕووداوەکانی هاتوچۆوە پلەی حەوتەمی لەسەر ئاستی جیهان هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، عێراق پلەی حەوتی جیهانی لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا گرتووە.

لەوبارەیەوە حازم ڕدینی جێگری سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ساڵی 2021 لە پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 14 هەزار ڕووداوی هاتوچۆ.

وتیشی، هەر لەو ساڵەدا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە 14 هەزار کەس بوونەتە قوربانی و لەو ژمارەیەش 3300 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

باسی لەوەشکرد، ڕۆژانە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە 10 کەس گیانیان لەدەستدەدەن و قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە قوربانیانی کردەوە تیرۆرستییەکان زیاترن.

لەبارەی هۆکارەکانیشەوە ردینی باسی لەوەکرد، خراپی ڕێگاکانی هاتوچۆ بەتایبەتی لە پارێزگاکانی باشوری عێراق و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ هەبوونی مۆڵەتی شۆفێری هۆکاری سەرەکی ڕووادوەکانی هاتوچۆن لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا