لە زیندان دۆخی تەندروستی بەدەل بەرواری تێكدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

پارێزەرو بریكاری مامۆستا بەدەل بەرواری داوا دەكات بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستییەوە دادگای تاوانی دووی هەولێر رۆژی دابینییەكەی پێش بخات.

بەشدار حەسەن پارێزەرو بریكاری مامۆستا بەدەل بەرواری زیندانی راگیراوی بادینان لە داواكارییەكدا كە تایبەت بۆ پۆڵەتیك پرێسی ناردووە تێیدا هاتووە، رۆژی 29ی تەموزی ئەمساڵ یەكەم رۆژی دادبینی مامۆستا بەدەل بەڕێوەچوو، لەئێستاشدا رۆژی 30ی مانگی 9 بۆ دادبینی دانراوەتەوە.

ئەوەشهاتووە، “ئێستا دۆخی تەندروستی مامۆستا بەدەل ناجێگیرەو باش نییە، بۆیە داوا دەكەم سەرۆك و ئەندامانی دادگای تاوانی دووی هەولێر بڕیاربدەن بەهێنانە پێشەوەی رۆژی دادبینی بەدەل بەرواری بۆ رێكەوتێكی نزیكتر، چونكە ماوەیەكی زۆر بۆ رۆژی دادبینیەكەی دانراوە”.

باس لەوەشدەكات، بەدەل بەرواری نزیك بە ساڵێكە لە زیندان راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا