هونەرمەند رەزا جوولەکانی کۆچی دوایی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەزا جوولەکانی، هونەرمەندی میللی دیاری شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

رۆژی پێنجشەممە (14ـی ئاداری 2024) رەزا جوولەکانی، هونەرمەندی میللی دیاری شاری سلێمانی پاش نزیکەی ساڵێک لە ململانێکردن لەگەڵ نەخۆشییدا دواجار لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

رەزا جوولەکانی، هونەرمەندێکی دیاری شاری سلێمانی و کوردستانی باشوور بوو، لە ساڵی 1964 لە شارەی سلێمانی لەدایک بووە، ناوبراو لە کۆتاییەکانی ساڵانی 1970وە دەستی بەگۆرانی ووتن کردووە و نزیکەی 40 ساڵ لەبواری هونەری میللی خزمەتی کردووە.

رۆژی 14ـی ئاداری 2024 بەهۆی نەخۆشیی دڵ و بەرزی پەستانی خوێنەوە لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و بڕیارە لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی بە خاک بسپێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا