لەبارەی تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی چەند بڕیارێكی نوێ‌ دران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بڕیاری نوێی دەركرد و رایگەیاند، بردنە ژورەوەی هەمو ئامێرێكی ئەلیكترۆنی بۆ ناو ناوەندەكانی تاقیكردنەوە قەدەغەیە و رێگە پێنەدراوە و دەستدرێژیكردن بۆ سەر مامۆستا لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەی یاخود بەهۆی وەزیفەكەیەوە سزای توندی هەیە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی دەركردووە و تێیدا هاتووە، پێویستە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و چاودێری هۆڵەكان كەشێكی گونجاو بۆ خوێندكاران فەراهەم بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دەستدرێژیكردن بۆ سەر مامۆستا لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەی یاخود بەهۆی وەزیفەكەیەوە سزای توندی هەیە، هەر خوێندكارێك یاخود كەسوكاری خوێندكارێك كارێكی نابەجێ لە دژی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران بكات ئەوا سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەكرێت و ئەو ساڵەی خوێندنیشی بە كەوتو بۆ هەژمار دەكرێت و رێگەی پێنادرێت تاقیكردنەوەكان ئەنجامبدات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بردنەژورەوەی هەمو ئامێرێكی ئەلیكترۆنی بۆ ناو ناوەندەكانی تاقیكردنەوە قەدەغەیە و رێگە پێنەدراوە، هاوكات سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێر نابێت بەهیچ جۆرێك مۆبایل بەرنە ناو هۆڵی تاقیكردنەوە، جگە لەو مۆبایلە تایبەتەی كە بۆ بەڕێوەبەری هۆڵەكان دابینكراوە، هەر حاڵەتێكی لەوجۆرە روبدات پێویستە لیژنەی لقی تاقیكردنەوەكان راپۆرتی خۆیان بۆ لیژنەی باڵای ئەزمونەكان بنێرن و وادەدەنرێت كە هاوكاری گزی (غەش) كراوە.

هێمابەوەشكراوە، پشكنین بۆ هەمو خوێندكارێك دەكرێت پێش چونە ژورەوەی بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە، هەمو جۆرە ئامێرێكی ئەلیكترۆنی زیرەك و كاتژمێری زیرەك و مۆبایل رێگە پێنەدراوە، پێش چونە ژورەوە هەر خوێندكارێك هەر ئامێرێكی لەوجۆرەی پێبێت لێی وەردەگیرێت و لەناو هۆڵەكانیش تاقیكردنەوەش پێی بگیرێت بە گزی (غەش) بۆی هەژمار دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا