ئێران بۆ عێراق: باشترین چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان گفتوگۆیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بە وردی و هەستیارییەوە چودێری دوایین ڕووداوەکانی عێراق دەکەین و ئێمە وەکو ئێران دەستوەرنادەینە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکە.

ناسڕ کەنعانی وتەبێژی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، پەرەسەندن و پێشهاتەکانی ئێستای عێراق کاروباری ناوخۆیین و دەبێت حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق ئەم قۆناغە تێبپەڕێنن.

وتیشی، “کۆماری ئیسلامی ئێران پێیوایە ئاسایشی عێراق ئاسایشی خۆیەتی و دەبێت حزب و لایەنە سیاسییەکان لەڕێی ئاشتی و یاساییەوە ئەم قەیرانە تێبپەڕێنن”.

جەختی لەوەش کردەوە، لە ڕابردوو و ئێستاشدا ڕێزمان لە بژاردەی گەلی عێراق گرتووە و دەگرین و دەستوەرنادەینە کاروبارە باوخۆییەکانی، بەڵام دڵنیاین لەوەی باشترین چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان گفتوگۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا