دوو ئەڵمانی و دوو فەڕەنسی

پۆڵەتیكسپۆڕت

كەمێك پێش ئێستا دوا تاكە یاری قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای ساڵی كۆڕۆنا بە كۆتا هات كە تیایدا هەردوو یانەكانی مانچستەر سیتی و لیۆنی فەڕەنسی ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە بە شێوەیەكی ناوازە یانە دووەمەكەی خولی لیگ 1 ی وڵاتی فەڕەنسا توانی پاش كردنە دەرەوەی یۆڤانتۆس مان سیتی و گواردیۆلاش بكاتە دەرەوەی چامپیۆنس لیگ و بارگەی كۆكردەوە بەرەو قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زەبەلاحەكەی باشوری ئەڵمانیا یانەی بایرن میونخ.

لە لایەكەی تری قۆناغی پێش كۆتایی بە هەمان شێوە ئەڵمانییەك و فەڕەنسییەك ڕووبەڕوو دەبنەوە كە ئەوانیش هەردوو یانەكانی پاریس سانت جێرمان و لایبزیجن كە ئەوان شەوی سێ شەممەی داهاتوو ڕووبەڕوو دەبنەوە و براوەیان بۆ خۆی بە دیار یارییەكەی بایرن و لیۆنەوە دادەنیشێت و خۆی ئامادە دەكات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی براوەیان.

گواردیۆلا و كوڕانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی لیۆن دا یارییەكەیان بە ئاسانی گرت بوو هەر بۆیە دواجاریش باجەكەییان دا، لە بەرامبەردا كوڕانی ڕۆدی گارسیا ئاستێكی خەیاڵییان پێشكەش كرد بە بێ‌ ئەوەی هیچ ترسێكیان هەبێت بەرامبەر سیتی هەر بۆیە بردنەوەیان دەستەبەر كرد و خۆیان گەیاندە یاری پێش كۆتایی بەرامبەر بایرنی بەربژێری یەكەم بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە.

ئەنجامی كۆتایی

مان سیتی 1 X ئۆڵمپیك لیۆن 3

 

قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین

شەوی سێ شەممەی داهاتوو        سەعات 10
پاریس سانت جێرمان X لایبزیج

شەوی چوار شەممەی داهاتوو        سەعات 10
بایرن X لیۆن

 

ئاژانسەكان/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا