بێستوون فایەق: ئێستا یەكێتی جێگەی ئومێدی خەڵكە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بێستوون فایەق راوێژكاری نوێی بافڵ جەلال تاڵەبانی و پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لەیەكەم دەركەوتنی میدیاییدا لەدوای وەرگرتنی پۆستە نوێیەكەی قسە بۆ پۆڵەتیك پرێس دەكات و دەڵێت، یەكێتی ئێستا هێزێكی جیاوازترو نوێبووەوەترە جێگەی ئومێدیشە بەلای خەڵك و دەنگدەرەوە، بەلای هەموو ئەوانەی بەئومێدی چاككردنی ئەو حزبە، جێیانهێشت.

بێستوون فایەق، لەدوای وەرگرتنی پۆستە نوێكەی كە راوێژكاری نوێی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، قسەی بۆ پۆڵەتیك پرێس كردو باسی هۆكارەكانی پەوەندی كردنی بەیەكێتییەوە كرد.

بێستوون فایەق وتی: ئێمە مانان كە لەسەرەتاوە یەكێتی بووین و لەیەكێتییەوە دەستمان بە ژیانی سیاسی كردووە، بۆیە یەكێتی بەلای ئێمەوە هەم حزبی دایكە وە حزبە ئەسیلەكەیە، وە شوێنێكی غەریب و دوورنییە بۆ ئێمە، ئێستا یەكێتی جیاوازترە، ئەو یەكێتیەیە كە ئێمە دەمانویست، ئەو یەكێتیەیە كە خەڵك دەیویست، لە یەكێتیەكەی پێشووتر ناچێت، بۆیە بەلای منەوە هێزێكی قبوڵكراوو باوەڕپێكراوە و شایانی ئەوەیە مرۆڤ ئیشی تیابكات.

وتیشی: گەردنی هەموو ئەوانە ئازادبێت قسەیانكردووە لەسەرم، بەڵام غەدریشی تێدابوو، چونكە من ماوەی شەش ساڵە هیچ پۆستێك و ناونیشانێكی رەسمیم لە هیچ حزبێك و هیچ شوێنێك نییە و لە ساڵی 2018 ەوە خولی پەرلەمانیم تەواوبووە، من ئێستا پەرلەمانتارنیم كورسی پەرلەمانیی حزبێكم لەگەڵ خۆمدا بردبێت بۆناو حزبێكی تر، یان من لە پلەیەكی حزبیدابووبم و بەپلەو پۆستە حزبییەكەمەوە رۆشتبم، من دوای شەش ساڵ دابڕان لە ژیانی سیاسی و كاری حزبایەتی مافی ئەوەم هەیە لە چوارچێوەیەكی سیاسی جیاوازدا كاری سیاسی بكەم.

جەختیشی كردەوە، بەشێك لە قسەكان بەرامبەرم كراوە ئەوەیە والێكدرایەوە لە پۆستێكی بزوتنەوەی گۆڕاندا بووبم رۆشتبم، چوار ساڵ پەرلەمانتاری گۆڕان بووم و خولی خۆمم تەواوكردووە و كۆتایی هاتووە، خولێكی تریشی بەسەردا تێپەڕیوە و ئێستاش خەریكە خولێكی تر دەستپێدەكات من هیچ پەیوەندییەكم بەهیچ لایەنێكی سیاسییەوە نەبووە، لە كاتی بۆشایی سیاسیدا من دەستم كردووەتەوە بە كاری سیاسی و شەش ساڵە سەربەخۆم و هیچ ناونیشان و كارێكی سیاسیم نیە، عەیبەكە ئەوەیە تۆ لەسەر كورسی لایەنێكی سیاسییەوە دانیشتبیت و پەیوەندی بكەی بەلایەنێكی ترەوە.

روونیشیكردەوە، لایەنێكی سیاسی وەكو یەكێتی من تیایدا گەورەبووم و پەروەردەبووم هێزێكی غەریب نییە كارەكتەرەكانی غەریب نین پرۆژە سیاسییەكەی غەریب نییە، وە ئێیستا ئەم هێزە هێزێكی جیاوازترو نوێبووەوەترە جێگەی ئومێدیشە بەلای خەڵك و دەنگدەرەوە، بەلای هەموو ئەوانەی بەئومێدی چاككردنی ئەو حزبە ئێمە ئەو حزبەمان جێهێشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا