پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، چاوەڕێی فەرمانی عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکەن بۆ ئەوەی دەستوەردان بکەن دژی خۆپیشاندانەکان.
لەوبارەیەوە کیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە پیلانگێڕان کە بوونەتە بوکەڵەی دەستی دوژمنان بزانن کە هەرگیز ڕێگە نادەین خوێنی شەهیدان بخرێتەژێر پێوە”.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر خامنەیی فەرمانیان پێبکات ڕێگە نادەن خۆپیشاندەران بڕژێنەسەر شەقامەکان، بۆیە نابێت لێکدانەوەی هەڵە بۆ بێدەنگی سوپا بکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر فەرمانی ئەوەمان پێبکرێت دەستوەردان بکەین، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەو کەسانە لە وڵاتی ئێمەدا جێگەیان نابێتەوە.