پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، نرخی موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی کانونی یەکەم(12) ڕاگەیاند و بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان دەگۆڕێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی کانونی دووەمی 2024، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (13.500) بۆ (14.500) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌و شوێنانه‌ی بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7ى بەیانى بۆ 1ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (17.000 بۆ 18.000) دیناره، ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (21.000 بۆ 22.250) دینارە.
ڕوونیکردەوە، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.
جەختیکردەوە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى 1 گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە کاردەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن، رۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.