ماكرۆن بۆ پێكهێنانی حكومەت سەردانی لوبنان دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فەڕەنسا لە بانگەوازێكی بەپەلەدا رایگەیاند، پێویستە حكومەتی چاكسازی لەلوبنان پێكبهێنرێت ئەگەرنا ئەو وڵاتە هیچ هاوكارییەكی نێودەوڵەتی وەرناگرێت بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی لوبنان دەكاتەوە.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە بانگەوازێكدا داوای چاكسازی لەلایەن دەسەڵاتدارانی لوبنانەوە دووبارە كردەوە، ئەوەش دوای چوار مانگ لە تەقینەوەی بەندەری بەیروت، لە كاتێكدا كە جیاوازی لە نێوان بەرپرسانی لوبنان و بەرپرسانی لوبناندا بەردەوامە .

ماكرۆن دەشڵێت، “ئەم مانگە دەگەڕێمەوە بۆ لوبنان بەمەبەستی دروستكردنی فشار لەسەر سیاسییەكانی لوبنان بۆ پێكهێنانی حكومەت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا بڕیاردراوە بڕە پارەیەك لەلایەن بانكی نێودەوڵەتییەوە بۆ یارمەتیدانی لوبنان وەك هاوكاری مرۆیی تەرخانبكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا تەقینەوەیەكی بەهێز بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاندو بەهۆیەوە نزیكەی 200 كەس گیانیان لەدەستدا، بەهەزاران كەسی دیكەش بریندار بوون.

دوای رووداوەكەش هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتیان كرد، حكومەتیش دەستی لەكاركێشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا