ماكرۆن: بۆچوونی خۆمان لەبارەی ئازادی ڕادەربڕینەوە ناگۆڕین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، گۆڕانكاری لە بۆچوونەكانی خۆیان لەبارەی ئازادی ڕادەربڕینەوە ناكەن.

ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند، پێنج ساڵ پێش ئێستا كاتێك ئەو كەسانە كوژران كە كاریكاتێریان (لە چارلی هێبدۆ) دەكێشا هەموو جیهان لەپێناو پاریس رێپێوانیان كرد و بەرگریان لەو مافە كرد.

دەشڵێت، “بەڵام ئێستا كە مامۆستایەكی سەربڕاومان هەیە، زۆرێك لە پەیامە سەرەخۆشییەكان شەرمنانە بوون لەبارەی رووداوەكەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردن وڵاتەكەی لە بۆچوونەكانی خۆی لەبارەی ئازادی رادەربڕینەوە پاشگەز نابێتەوەو بەرگری لەو مافەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات.

لەماوەی رابردودا بەهۆی كوشتنی مامۆستایەكی فەرەنسیەوە لەلایەن گەنجێكی رۆژهەڵاتییەوە گرژی و ئاڵۆزی لە فەرەنسا دروستبوو، دوای رووداوەكەش ماكرۆن بەرگری لە سیستمی علمانی لە وڵاتەكەیدا كردو رایگەیاندن دژی توندڕەویی ئیسلامی دەوەستنەوە.

ئەو وتانەی ماكرۆنیش كاردانەوەی وڵاتانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێناو لە چەندین وڵات خۆپیشاندان دژ بە ماكرۆن بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا