ماكرۆن دەیەوێت هاوكاری بۆ ئەرمینیا بنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا هاوكاری مرۆیی بۆ ئەرمینیا دەنێرێت و دەشیەوێت هاوڕێیەتی دێرینیان لەگەڵدا نوێ بكاتەوە.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند، لە پاڵ ئەرمینیا دەوەستێت و لە رۆژانی داهاتووشدا هاوكاری مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت.

وتەكانی ماكرۆن دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ئەرمینیاو ئازەربایجان هات كە لە كۆشكی سەرۆكایەتی فەڕەنسا پێشوازی لە نوێنەرانی ئەرمینیا كرد، بەڵێنی پێدان یارمەتی مرۆیی بۆ یەریڤان بنێرێت.

پێشتریش فەڕەنسا لەبارەی كێشەكانی ئەو دوو وڵاتەوە داوایكرد، چارەسەرێكی سیاسیی هەمیشەیی بۆ ململانێكانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بدۆزرێتەوە بەشێوەیەك ڕەوش و بارودۆخی دانیشتوانی ئەرمەنەكان لە ناگۆرنۆ كاراباخ بپارێزێت و هەروەها ئەو دەیان هەزاران كەسەی كە بەهۆی ململانێكانەوە هەڵهاتوون بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.

دوای شەش هەفتە لە شەڕو ئاڵۆزی نێوانیان، رۆژی 10ی ئە مانگە ئەرمینیاو ئازەربایجان گرێبەستی شەڕیان راگەیاند، هاوڵاتیان و بەشێك لە سەركردەكانی ئەرمینیاش ئاماژەیان بەوەكرد گرێبەستەكە شكستە بۆ وڵاتەكەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا