سبەی ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانی لەبەغدا كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سبەینێ، ئیمانوێل ماكرۆن سەردانی بەغدا بكات و چاوی بە چەند بەرپرسێكی باڵای وڵاتەكە بكەوێت، هاوكات، نێچیرڤان بارزانی بەمەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ سەرۆكە فەڕەنسیەكە سەردانی بەغدا بكات.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، لە هەمان رۆژی سەردانەكەی ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا بۆ عێراق، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات.

ئەوەش هاتووە، بەهۆی ئەوەی ماكرۆن ماوەیەكی كەم لە عێراق دەمێنێتەوە و ناتوانێت سەردانی هەولێر بكات، بۆیە لە پایتەخت چاوی بە سەرۆكی هەرێم دەكەوێت.

لە ساڵی رابردووەوە و لەماوەی حكومڕانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، ئیمانوێل ماكرۆن دەیەوێت سەردانی عێراق بكات، بەڵام چەندینجار بەهۆكاری نەزانراو سەردانەكانی هەڵوەشاونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا