ماكرۆن هێڵی سوور بۆ ئەردۆغان دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند، بەرامبەر هەنگاوەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هێڵێكی سووری بۆ توركیا داناوە.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە یەكێتی ئەوروپا بۆ پاراستنی سەروەری دەریای ناوەڕاست رێكاری چەسپاو بگرێتەبەر.

ماكرۆن بەپێویستی دەزانێت یەكێتی ئەوروپا سزای زیاتر لەوبارەیەوە بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێنرێت، “بەهۆی ئەو هەنگاوانەی لەم هاوینەدا لە دژی كارەكانی توركیا گرتومەتەبەر، توانیوومە هێڵی سور بۆ ئەو وڵاتە دابنێم”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە یەكێتیەكە پشتگیری خۆی بۆ یۆنان و قوربرس دەرببڕێت لەبارەی ئەو ناكۆكیانەی كە بەهۆی گازی سروشتییەوە لەگەڵ توركیادا لە دەریای ناوەڕاست سەریهەڵداوە.

لەماوەی رابردوودا، بەهۆی رۆڵی توركیا لە هاوپەیمانیی ناتۆ، لیبیا و دەریای ناوەڕاستدا، پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو فەرەنسا گرژییان تێكەوت.

هاوكات لەچەند رۆژی رابردوشدا، بۆ دیاریكردنی سنوری ئاوی خۆیان هەریەكە لە فەڕەنسا، قوربرس، یۆنان و ئیتاڵیا مانۆڕێكی سەربازی هاوبەشیان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەنجامدا، بەوەش هێڵێكی سووریان بۆ توركیا دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا