تورکیا هەوڵی مانەوە لە ئەفغانستان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەدوای بژاردەی جێگرەوەدا دەگەڕێت بۆ مانەوەی دیبلۆماتکارانی لە ئەفغانستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی داهاتووی باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئەفغانستان بە رۆژنامەنوسانی وت: بۆ هەموو ئەگەرێک بژاردەیەکی جێگرەوەمان هەیە، لە ئێستادا کاری لەپێشینەمان دابینکردنی ئاسایشە بۆ فەرمانبەرەکانمان.

باسی لەوەشکرد، ئامانجی سەرەکی تورکیا ئەوەیە، ئەفغانستان بەزوترین کات لە کێشەکانی رزگاری ببێت و وتیشی: تورکیا ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزە چەکدارەکانیان لە ئەفغانستان دەکشێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا