توركیا هەوڵی بەدەسهێنانی ڤاكسینەكانی روسیاو چین دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی بەدەسهێنانی ڤاكسینی چارەسەری كۆرۆنا سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ ڕوسیا و چین لە گفتوگۆدایە تاوەكو ڤاكسینەكانی ئەو دوو وڵاتە بەدەستبهێنێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا داوای نەهێشتنی نادادی كرد لە جیهانی نوێدا كە لە دوای پەتای كۆرۆناوە دروست دەبێت، داواشیكرد، پەرە بە میكانیزمێكی تایبەت بۆ رێگرتن و نەهێشتنی كۆرۆنا بگیرێتەبەر.

ئەردۆغان باسی لەوەكرد، لەگەڵ روسیا و چین لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بەزوترینكات ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەدەستبهێنن.

ئەمە لەكاتیكدایە، لەئێستاشدا تەواوی جیهان چاویان لەدواین قۆناغەكانی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادایە بەتایبەت ڤاكسینەكانی هەردو كۆمپانیای ئەمریكی فایزەرو مۆدێرنا كە پێشتر بەرپرسانی ئەو دوو كۆمپانیایە رایانگەیاندبوو لە قۆناغەكانی كۆتایی بەرهەمهێنانی ڤاكسیندان.

پێشبینیش دەكرێت بەهۆی ناكۆكییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا، توركیا ناچاربێت پشت بەڤاكسینی ئەو وڵاتە نەبەستێت، بەوهۆیەشەوە كار بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینەكانی روسیاو چین دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا