ئەردۆغان چاوی بڕیوەتە ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندی باشتر لەگەڵ ئیسرائیل دروست بکات و جەختی لەوەش کردەوە، گفتوگۆکان لەسەر ئاستی هەواڵگری لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە.

رۆژی هەینی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، لە ئاستە باڵاکاندا لەگەڵ خەڵکی کێشەمان هەیە، ئەگەر وا نەبووایە، ئێستا پەیوەندییەکانمان بەتەواوەتی جیاواز دەبوو.

هاوکات، ئەردۆغان سیاسەتەکانی ئیسرائیلی بەرامبەر بە فەڵەستین بە ناقبوڵکراو وەسف کرد، کەچی لە هەمان کاتدا باسی لەوە کرد، دەیەوێت پەیوەندی باشتر لەگەڵ ئیسرائیل دروست بکات.

لە ماوەی ساڵانی رابردووەوە، ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیلدا هەیە، بەڵام پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان بە بەهێزی ماوەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا