پارتی و سەدر دژی ئیسرائیل دەوەستنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر ئاشكرایدەكات لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان، پرۆژەیەك بۆ بە تاوان ناساندنی ئەو هەوڵانەی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل درا پێشكەش دەكەن.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، گرنگترین هۆكار بۆ بەشداری رەوتی سەدر لە هەڵبژاردن بابەتی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان بوو لەگەڵ ئیسرائیل و كوتلەی سەدر و هاوپەیمانەكانی پرۆژەیەك پێشكەش دەكەن بۆ بە تاوان ناساندنی ئاساییكردنەوە و مامەڵەكردن لەگەڵ قەوارەی جولەكە.

وتیشی، پڕۆژەكە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشكەش دەكرێت بۆ دەنگدان لەسەری.

هەریەكە لە رەوتی سەدر و پارتی و سونەكان دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هاوپەیمانیەتیەكیان پێكهێنا بەناوی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان، وەكو خۆیان دەڵێن ئامانجی هاوپەیمانێتیەكە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەیە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی بۆ دەنگدان بە پۆستی سەرۆككۆمار نەتوانراوە نە پۆستی سەرۆككۆمار یەكلابكرێتەوە و نە كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا